ئاکرێ هێرشکرایە سەر پزیشکێک و بریندار کرا
شەوی ڕابردوو لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گۆلان لە قەزای ئاکرێ، گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ هێرشی کردە سەر پزیشکێک و بە چەقۆ برینداری کرد.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری هەرکی تودەی لەئاکرێ؛ پزیشکەکە لە کاتی دەوامدا بووە و بەهۆی هێرشەکەوە چەقۆ بەر ڕانی کەوتووە و بریندار بووە، پۆلیسی نەخۆشخانەکە دەستبەجێ توانیویانە هێرشبەرەکە دەستگیر بکەن کە تەمەنی تەنها ١٧ ساڵە.
هەربەپێی زانیارییەکان؛ ئەو پزیشکەی بریندار کراوە، دانیشتووی پارێزگای هەولێرە و لە نەخۆشخانەی گۆلان لە ئاکرێ ئەرکی پزیشکیی خۆی جێبەجێ دەکات، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە.
