کوردستان

کەرکوک ئینتەرنێت بۆ مانگێک نامێنێت

کۆمپانیای گشتیی پەیوەندییەکان و زانیاری، ئاگادارییەک ئاراستەی بەشداربووانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی وایفای (بورج) لەپارێزگای کەرکوک دەکات و دەڵێت: هێڵەکانتان دەبڕێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی کۆمانیاکە، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت کە لەڕێگەی بورجەکانەوە پێشکەشدەکرێت، دەکوژێندرێتەوە، ئەویش بۆ گواستنەوەیان بۆنێو خزمەتگوزاریی (کێبڵ) فایبەر ئۆپتیک (FTTH).

ئەو گەڕەکانەی هێڵی ئینتەرنێتی بورجیان لێ دەکوژێندرێتەوە بریتین لە: (ئازادی، ئیمام قاسم، گەڕەکی عەسکەری 1و 2، ئەسراو مەفقودین، ئەندەلوس، شۆڕاو، دەروازە، جمهوریە، بەدر، جەقور، تەپە، ڕەحیماوا، بەگلەر، ئەڵماس، شاترلوو، عەرەفە، ئیسکان، شۆرجە، موسەڵڵا، ڕەشیدئاوا، بەختیاری، پەنجا عەلی، کۆڕنیش و بولاق حسێن)، کوژانەوەکە مانگێک دوای بەرواری ئەم ڕاگەیاندنە (٢ی شوباتی ٢٠٢٦) دەبێت و لەڕۆژی ٣ی مانگی داهاتوو کۆتاییدێت.

کۆمپانیاکە داوا لەو بەشداربووانەی دەکات کە تائێستا هێڵی ئینتەرنێتیان لەسەر بورجە، بەشداریکردنەکانیان نوێ نەکەنەوە، پەلە بکەن لەبەشداریکردن لەڕێگەی کێبڵی ژێر زەوی یاخوود فایبەر ئۆپتیکی FTTH، ئەوەش بەپێی شوێنی جوگرافییەکەت بەردەست دەبێت.