قەیرانی بەنزین سەری هەڵدایەوە
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە چەند پارێزگایەکی باشووری عێراق بەگشتی و بەتایبەتیش لە نەجەف و کەربەلا و بابل قەیرانی بەنزین سەری هەڵداوە، بەرپرسانی حکومەتی عێراقیش دەڵێن، کێشەکە کاتییە و بەهۆی زیارەتی شەعبانییەوە ڕوویداوە.
ئیسرا نەسراوی، سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا ڕایگەیاند، کێشەی کەمبوونەوەی بەنزین لە چەند پارێزگایەکی باشووری عێراق کاتییە و بەهۆی زیارەتی ملیۆنی و هاتنی ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلەوە بۆ شوێنە ئاینییەکانی نەجەف و کەربەلا ، ئەوەش جگە لە هاتنی هەزاران خێزان بۆ شوێنە ئاینییەکان بە ئۆتۆمبێلی خۆیان.
بەوتەی نەسراوی لە کۆگاکاندا بڕی پێویستی بەنزین هەیە و قەیرانی بەنزین نییە، بەڵکو ئەوەی هەیە کەمبوونەوەی بەنزینە بەهۆی زۆری خواست لەسەری و کاتییە.
