نرخی نوێکردنەوە و دەرهێنانی پاسەپۆرت کەمکرایەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٦، سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی، ئاشکرایکرد، پاسپۆرتی سلێمانی نرخی خزمەتگوزارییەكانی كەمكردووەتەوە، بەشێوەیەك كە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانەو جیاوازی زۆرە لەگەڵ نرخەكانی پێشوودا و ئەو پاسپۆرتانەی كەپێشتر زیاتر لەیەك ساڵ یان مابوو بۆ بەسەرچوون، خاوەنی پاسپۆرتەكە لەكاتی نوێكردنەوەیدا 200 هەزار دیناری لێوەردەگیرا، بەڵام ئێستا كەمكراوەتەوە بۆ 50 هەزار دینار
وتیشی: ئەو كەسانەی پێشتر بێ وەرگرتنی نۆرەی ئەلكترۆنی دەیانویست پاسپۆرت دەربهێنن، 100 هەزار دینار رسوماتی نۆرەی ئەلكترۆنیان لێوەردەگیرا، بەڵام ئێستا بووە بە 50 هەزار دینار
راشیگەیاند: جگە لەوەی پێشتر لەكاتی تێكچوون یان ونبوونی پاسپۆرتدا خاوەنی پاسپۆرتەكە دەبووایە 15 بۆ 20 رۆژ چاوەڕێی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكەی بكردایە، بەڵام ئێستا بە 48 سەعات دەبن بەخاوەنی پاسپۆرت.
