نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە
وەزارەتی دارایی نووسراوێکی بۆ ڕەوانەکردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کردووە، تاوەکو بەغدا مووچەی مانگی 1ـی مووچەخۆران بنێرێت.
لە نووسراوێکی ئاوات شێخ جەنگی، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان داوای لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی کردووە، بۆ ڕەوانەکردنی 48 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.
بەگوێرەی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە، هۆکاری داواکە بۆ ناردنی 120 ملیار دینارەکەیە بۆ بەغدا تاوەکو مووچەی مانگی 1ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.
بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا مانگانە بۆ دابینکردنی شایستە دارییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پێویستە حکومەتی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات.
