کوردستان

یەکێتیی داوای چەندین وەزارەت و فەرمانگە لە پارتی دەکات

بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێتیی داوای چەندین وەزارەت دەکات و لەگەڵیدا پۆستەکانی سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان ڕەتدەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، لیستێکی داواکاری بۆ وەرگرتنی پۆست لە نێو کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردووە، پۆستەکانی بریتیین لە؛

1- وەزارەتی ناوخۆ

2- وەزارەتی سامانە سروشتییەکان

3- وەزارەتی کارەبا

4- وەزارەتی دارایی و ئابووری

5- وەزارەتی ئەوقاف

6- وەزارەتی داد

7- وەزارەتی تەندروستی

8- ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش

9- دەستەی وەربەرهێنان

10- فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە

11- فەرمانگەی میدیا و زانیاری

12- فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری

لەلایەکی دیکەوە، ئەو پۆستانەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە وەریبگرێت، ئەمانەی خوارەوەن:

1- سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

3- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

4- گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

5- وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان

ئەم داوایەی یەکێتی بۆ ئەم پۆستدان لە کاتێدایە، کە پارتی پێشتر چەندین جار باسی لەوە کردووە، دەستبەرداری پۆستی وەزارەتی ناوخۆ نابن و پێویستە لە کاتی دابەشکردنی پۆستەکان، هەر لایەنێک بەپێی شایستەی خۆی و لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پۆست وەربگرێت.

لە دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم، چەندین جار کۆبوونەتەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی، بەلام دوای ساڵێک زیاتر، هێشتان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و دیار نییە کەی رێکدەکەون.