کوردستان

پشووی فەرمی لەکەرکوک راگەیەندرا

ئیدارەی پارێزگای کەرکووک بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی پارێزگاكە بۆ سبەی چوارشەممە بەبۆنەی نیوەی شەعبان و زیارەتی شەعبانییەوە.

 پشووی فەرمی لە پارێزگاکە بۆ سبەی چوارشەممە لە تەواوی فەرمانگەکانی پارێزگادا، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان (ئەوانەی ئەرکەکانیان بە شێوەی شەو و ڕۆژ بەردەوامە).

هەروەها (زانکۆ، کۆلێژ و پەیمانگاکان) سەرپشک کران لە ڕاگەیاندنی پشوو یان بەردەوامبوونی دەوام بەپێی پابەندییەکانیان، هاوکات لەگەڵ ئەم ڕۆژە پیرۆزەدا کە ڕۆژی گەردن ئازادی و لێبوردەییە.

راگەیاندنی پارێزگای کەرکوک